بەشێک لە جووتیاران لە سایلۆی مەخموور: پێمان گوتراوە پارە بدەن بەبێ چاوەڕوانی گەنمەکانتان وەردەگرین

28-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
ژمارەیەک بارهەڵگر بە گەنمەوە لەبەردەم سایلۆی مەخموور. وێنە: رووداو
ژمارەیەک بارهەڵگر بە گەنمەوە لەبەردەم سایلۆی مەخموور. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - مەخموور

جووتیارانی دەشتی کەندیناوە کێشەی وەرگرتنی گەنمیان بۆ دروستبووە، بە شێوەیەک بە درێژایی 25 کیلۆمەتر زیاتر لە 800 کامیۆنی پڕ لە گەنمی جووتیارانی دەشتی کەندیناوە لە نۆرەدا وەستاون، تاوەکو گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی مەخموور بکەن.
 
زۆرینەی جووتیاران 15 رۆژە لە نۆرەی دوورودرێژدا وەستاون و ژێر کامیۆنەکانیان شوێنی خواردن و مانەوەیانە، بە هەندێکیان گوتراوە، ئەگەر پارە بدەن، گەنمەکانیان وەردەگیرێت و چاوەڕوان ناکەن.
 
ئەرسەلان ئەحمەد، جووتیار دەڵێت، "ئێستا 800 کامیۆن باریان کردووە، هەندێک بەڕێکران و هەندێکیان تازە ناویان تۆمار کراوە و بەشی هەرە زۆری لە نۆرە وەستاون. دەڵێن چوار ملیۆن دینار بدەن و لە نۆرە رامەوەستن، گوێمان لە شتی وا زۆر دەبێت، بەڵام ئامادە نیم پارە بدەم؛ تاوەکو 18 رۆژی دیکەش بوەستم پارە نادەم، بەڵام ئەو دەنگۆیانە هەن."
 
سایلۆی مەخموور سێ ناحیە و 83 گوندی لەسەرە و رۆژانە نزیکەی 100 کامیۆن گەنم وەردەگرێت. جووتیاران لە مامەڵەی سایلۆکە ناڕازین و دەڵێن، 40%ی گەنمەکانیان رەتدەکرێتەوە و ماندووبوونیان بەهەدەر دەچێت.
 
هادی مەغدید، جووتیار دەڵێت، "گەنمەکەم بردووە چاکم کردووە تاوەکو رەتنەکرێتەوە، کامیۆنم بە چوار ملیۆن دینار بە کرێ گرتووە، ئێستا چووەتە ژوورەوە و دەڵێن: گەنمەکەت رەتکراوەتەوە. من دەمەوێت خەڵک تەماشای گەنمەکەم بکەن و گەواهی بدەن، ئەگەر شایەنی دەرچوون نەبوو، من رازیم بەو زیانەی لێم دەکەوێت."
 
موحسین حەسەن، جووتیار ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم ساڵ جووتیارانی سنووری قەزای مەخموور لە نەهامەتییەکی زۆردان، کرێی خاوێنکران و بارکردن و کامیۆن زیاد کراون، سایلۆکە لۆدێکی زۆری لەسەرە و بەشی هەموو جووتیارانی ئەم سنوورە ناکات."
 
لە سایلۆی مەخموور، تۆنی گەنمی نمرە یەک بە 825 هەزار دینار وەردەگیرێت، لەبارەی گلەییەکانی جووتیاران سایلۆکە دەڵێت، "رێنوێنییەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق جێبەجێ دەکەین و مافی لێدوانمان نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.