رووداو دیجیتاڵ
کۆڕبەندی هەولێر لە رۆژی سێیەم و کۆتاییدا 7 پانێڵی گرنگی تێدا سازکرا. پرسی نەوت، رێگەی گەشەپێدان، سیاسەتی تورکیا و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێک بوون لەوانەی تاوتوێ کران.
پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی خرایە سەر مێزی گفتوگۆ و ئۆغوز کان ساڵیجی، پەرلەمانتاری جەهەپە گوتی:
''جەهەپە بۆ پرسی کورد پارتێکی هەستیارە. پارتێکە پێیوایە، پرسی کورد هەیە و دەبێت بەشێوەی دیموکراسی چارەسەر بکرێت."
یەکێکی دیکە لە قسەکەرانی نێو کۆڕبەندەکە بولەنت ئارنج، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بوو و لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە رایگەیاند: پەیامی ئۆجەلان بۆ پەکەکە "فەرمانە و چاوەڕێی ئەنجامین."
لە کۆتایی پانێڵەکاندا، زریان رۆژهەڵاتی، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گوتاری کۆتایی کۆڕبەندەکەی پێشکێش کرد.
دواتر ئامادەبووان و رێکخەرانی کۆڕبەندەکە وێنەی یادگارییان چرکاند.