رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەرزبووە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینارە. هاوکات بەهای لیرەی سووری دابەزی.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 149 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت".
سەرەتای ئەم هەفتەیە 100 دۆلار بەرامبەر 151 هەزار دینار بوو. حاجی سابیر دەڵێت: "دۆلار لە بازاڕدا زۆرە و خواستیش لەسەری کەمبووەتەوە، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بەرزبووەنەوەی بەهای دینارە".
هەر ئەمڕۆ بەهای یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 162 هەزار دینارە، لەکاتێکدا سەرەتای ئەم هەفتەیە ملیۆنێک لیرەی سووریا 170 هەزار دینار بوو.
هاوکات 100 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بەرامبەر 8 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە. لیرەی تورکیاش ماوەیەکە نزیکە لە جێگیربوون و 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 450 لیرەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ