رووداو دیجیتاڵ/ وێنە:ستیڤن بەرواری
شەپۆلێکی بەفربارین شارەکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرزایی چیاکان کەشێکی لەباری بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر دروستکردووە. هاونیشتمانی و گەشتیارێکی زۆریش چوونەتە سەر چیای قەرەجداخ لە رووهای باکووری کوردستان بۆ خلیسکێنە و وەرزشەکانی دیکەی نێو بەفر.
بەشێک لە هاونیشتمانییان بە جلی کوردییەوە خلیسکێنەیان کرد.
بەرزایی چیای قەرەجداخ 1900 مەترە، دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی رووها، ئامەد و مێردین لە باکووری کوردستان.
لەگەڵ ئەوەی دیمەنێکی باڵکێشی هەیە و شوێنێکی گونجاوە، بەڵام بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری لەسەر چیاکە، تەنیا یەک ناوەندی خلیسکێنەی تێدا کراوەتەوە.