رۆژی شەممە 28-01-2023، لە گوڵان مۆڵ لە شاری هەولێر گرووپی هەنگە دڵخۆشەکان نمایشی چەند شانۆ و سەمایەکیان کرد.
ئەو گرووپە لەلایەن ئەکادیمیای هونەری و وەرزشی قوتابخانەکانی شوەیفات - سابیس پێکهێندراوە.
ژمارەی منداڵە بەشداربووەکان 14 منداڵ بوون و گەورەترین تەمەنی منداڵە بەشداربووەکانیش 11 ساڵان بوو.
ئامانج لەم چالاکیە ئەوەبوو کە لە رێگەی شانۆ و سەماوە منداڵان فێری کردەوەی باش بکەن. لە داهاتووشدا بڕیارە چەندین چالاکییەکی دیکە ئەنجام بدەن.
ئەو شانۆگەری و سەمایەی کە نمایش کرا باسی لە پاراستنی ژینگە، یارمەتیدانی ئاژەڵ و پاراستنیانی دەکرد.