17 Photos
رووداو - سلێمانی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێ، بەشێک لە مۆڵ و بازاڕەکانی سلێمانی هاوشێوەی وڵاتانی جیهان بە درەختی کریسمس دەڕازێدرێنەوە و هەوڵی راکێشانی سەرنجی گەشتیار و سەردانکەران دەدەن.
هاونیشتمانییانیش سەردانی بازاڕ و دووکانەکان دەکەن و پێداویستییەکانی سەری ساڵ دەکڕن وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو رۆژە. ساڵانەش بەبۆنەی سەری ساڵ دەیان ئاهەنگ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان سازدەکرێن.