رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند حەسەن حوسێن دەڤەیچی، ناسراو بە "مالمیمە" کرایەوە.
پێشانگەکە بە ناونیشانی "کاتێ وێنەکان گۆرانی دەڵێن" نەخشێندرابوو.
لە پێشانگەکەدا، 10 تابلۆی گەورە لەسەرکانڤاس، 20 تابلۆی گرافیکی و دوو ڤیدیۆی گوزارشتی ئامادە کرابوون.
تابلۆکان سەرجەمیان ئەبستراکت و گوزارشتی لێکدانەوەی ماناداریان هەبوو؛ باسیان لە چۆنێتیی نیگارکێشان، مۆسیقا، پەیوەندی سروشت و هونەرمەند دەکرد.
لەبارەی حەسەن حوسێن دەڤەیچی ناسراو بە مالمیمە
لە ساڵی 1972 لە گوندێکی کوردنشین لە سنووری پارێزگای کۆنیای تورکیا لەدایکبووە. لە ساڵی 1994 رووی لە ئەڵمانیا کردووە. خوێندنی نیگارکێشی لە شاری کۆڵن تەواو کردووە. ئەم هونەرمەندە لە چەندین پێشانگە بە شێوازە سەرنجڕاکێشەکەی بەشداربووە.
دەڤەیچی لە ساڵی 2009 لەگەڵ 13 هونەرمەندی دیکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ یەکەم جار بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتیی ڤێنیزی کردووە.
مالمیمە ئەندامی چەندین رێکخراوی نیگارکێشیی نێودەوڵەتییە؛ وەکو iGBK و Association Internationale des Arts Plastiques و AIAP (UNESCO).