گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی، 27ـی تشرینی یەکەمی 2023، 10یەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس بەڕێوەچوو. درووشمی ماراسۆنەکە "وەرزش کۆماندەکاتەوە" بوو. 
 
جگە لە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کەسی بیانی لە ماراسۆنەکەدا بەشداربوون. هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش لە بەشێکی ماراسۆنەکەدا بەشداربوو و ماوەی دوو کیلۆمەتری بە راکردن بڕی.
 
ماراسۆنەکە سێ بەشی جیاواز بوو، بەشداربووان لە سەرجەم تەمەنەکان لە دوو کیلۆمەتری، 12 و 42 کیلۆمەتریدا بەپێی توانای خۆیان بەشدارییان کرد. 
 
ماراسۆنەکە لە شەقامەکانی 40 مەتری و 60 مەتریی هەولێر بەڕێوەچوو. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، بەشداریی جیاوازی چەند کەسێک بوو. یەکێک لەوانە ناوی کۆسرەت سابیر بوو و بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداریکرد. هاوکات ئانا کە هاووڵاتییەکی نیوزیلاندییە لەگەڵ سەگەکەیدا بەشداریکرد و 12 کیلۆمەتریان بڕی.