گالەری

رۆژی چوارشەممە 27-10-2021 دووەم رۆژی پانێڵەکانی دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەچوو کە تێیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیکرد و باسی لەو کێشە و ئاڵنگارییانە کرد کە لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکەی رووبەڕووی کابینەکەی بوونەتەوە.
 
هەروەها باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران، جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق و چەندین کەسایەتیی سیاسیی و رۆژنامەڤان لە پانێڵەکاندا قسەیانکرد.
 
رۆژی سێشەممە 26-10-2021  لەژێرناونیشانی "عێراقیکی سەقامگیر بۆ هەرێمێکی سەقامگیر" لە هەولێر یەکەم رۆژی دیداری مێری بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکانی یەکەم رۆژی دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوو. هەروەها چەندین کەسایەتیی دیاری حیزبەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق و کۆنسوڵەکانییان لە هەرێمی کوردستان بەشداریی پانێڵەکانیان کرد.
 
دیداری مێری بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو.