رووداو - هەولێر
رووداو ڤیدیۆی کاتی دروستبوونی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر بڵاودەکاتەوە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێرش بە رووداوی راگەیاند، دوای پشکنین و بەدواداچوونی وردی دووکانەکانی بازاڕی لەنگە، دەرکەوت کە تەنیا 800 دووکان سووتاون.
عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای ئەوەی تیمەکانمان بەوردی بەدواداچوونیان بۆ ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کرد، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوت کە کاتی دروستبوونی ئاگرەکە لە کوێ بووە".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئەو دووکانانەی سووتاون دەڵێت: "دوایین ئامار کە لەبەردەستی ئێمەدایە تەنیا 800 دووکان لە بازاڕی لەنگەی هەولێر سووتاون".
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری تێبەربوو و لەکۆی 2400 دووکان، 800 دووکانی سووتاوە و زیانێکی زۆر بە کاسبکارانی ئەو بازاڕە گەیشتووە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ