لە هەرێمی کوردستان بەهۆی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ، رێکارێکارەنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشەی بێمووچەییەوە بێبازاڕی هەڕەشە لە دووکاندارەکانی لەنگەی هەولێر دەکات کە یەکێکە لە بازاڕە گەورەکانی ئەو شارە.
زۆرینەی دووکاندارەکان ناڕازین لەو دۆخەی ئێستایان و بە گوتەی ئەوان بازاڕیان وەستاوە و کرێی دووکانەکانیشیان زۆرە.
هاوڕێ بەهرام، دووکاندارێکی بازاڕی لەنگەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بازاڕی لەنگە لە دۆخێکی خراپدایە و ئاوا بڕوات ناگاتە دوو مانگی دیکە زۆربەی دووکانەکان دادەخرێن، چونکە کرێ زۆرە و بازاڕ نییە".
بازاڕی لەنگەی هەولێر نزیکەی 2400 دووکانی تێدایە. کاڵای کۆنە و بابەتی نوێی هەرزانی لێدەفرۆشێت و رۆژانە جگە لە هاونیشتمانییان، بیانی و خەڵکی باشووری عێراقیش رووی تێدەکەن.