رووداو دیجیتاڵ
بڵند تاهیر
گرووپی کیژانی سلێمانی لەدوای سازکردنی کۆنسێرتێک لە سەرەتای ئەمساڵ لە سلێمانی، هەمان کۆنسێرتی لە هەولێر سازکرد.
کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی چالاكییە رۆشنبیری و هونەرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر لە هۆڵی رۆشنبیری سازکرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هەوادارانی میوزیک و گۆرانی تێیدا ئامادەبوون
گرووپی كیژانی سلێمانی بە سەرپەرشتیی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی چەند بەرهەمێکیان پێشکێش بە ئامادەبووان کرد.
گرووپەکە لە 26ی تشرینی دووەمی 2003ـدا بە سەرپەرشتیی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی دامەزرا، چەندین بەرهەمیان هەیە و کۆنسێرتیان لە شارەکانی باشووری کوردستان سازکردووە.