رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا سەرنشینی ماتۆڕسکیلێکی (سێ تایە) گیانی لەدەستداوە و ماتۆڕسوارەکەش کە تەمەنی 16 ساڵە بریندارە.
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار روویداوە. موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ماتۆڕسکیلەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری ماندا کێشاوە و بەهۆیەوە سەرنشینێکی گیانی لەدەستداوە و ماتۆڕسوارەکەش بریندارە".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی شەماڵ ئەحمەدە و لە دایکبووی 1992ـە و دانیشتووی قەزای کەلارە لە ئیدارەی گەرمیان. سامان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسوارەکە لەدایکبووی 2009یە و بریندار بووە.
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و هاتووچۆی گەرمیان دۆسێی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ