رووداو دیجیتاڵ
زۆرترین داهات و خەرجیى تاک لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق لە هەولێرە، دووەم زۆرترین بڕى داهات و سێیەم زۆرترین خەرجیى مانگانەى تاک لە سلێمانییە.
دوێنێ چوارشەممە، 26ـى شوباتی 2025، وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئەنجامى رووپێویى کۆمەڵایەتى و ئابووریى خێزانەکانى بڵاوکردەوە، کە دەستەى ئامارى عێراق بە هاوکاریى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتیى بانکى نێودەوڵەتى کردوویەتی.
بەگوێرەى رووێوییەکە، تێکڕاى ناوەندى خەرجیى مانگانەى تاک لە عێراق و هەرێمى کوردستان، 248 هەزار دینار بووە بە پێوەرى نرخى فەرمى.
بەرزترین بڕى خەرجیى ناوەندى مانگانەى تاک لە مانگێکدا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانە، کە 329 هەزار دینارە، نەینەوا لە پلەى دووەم دێت بە 320 هەزار دینار، سلێمانى لە ریزبەندى سێیەمە بە 308 هەزار دینار.
کەمترین ناوەندى خەرجیى تاک لە مانگێکدا لە پارێزگاى موسەننا بووە کە 148 هەزار دینارە، پارێزگاى دیوانییە لە پلەی دووەمە بە 176 هەزار دینار.
بەگوێرەى رووپێوییەکە، تێکڕاى داهاتى ناوەندیى مانگانەى تاک لە عێراق و هەرێمى کوردستان 201.3 هەزار دینارە، داهاتى ناوەندیى مانگانەى تاک لە رێگەى کارەوە 187.4 هەزار دینارە، بۆ سەرچاوەکانى دیکەى داهات 13.9 هەزار دینارە.
زۆرترین داهاتى ناوەندى تاک لە مانگێکى لە هەولێر بووە کە 236.8 هەزار دینار بووە، بەدواییدا سلێمانى دێت بە 221.7 هەزار دینار، پاشان دیالە بە 216.7 هەزار دینار.
کەمترین ئاستى داهاتى ناوەندیى تاک لە پارێزگا دیوانییە بووە، کە 146 هەزار دینار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ