وەزارەتی دارایی بۆ خانەنشینان: بەزووترین کات فۆڕمی (هەژماری من) بگەڕێننەوە

27-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خانەنشینان دەربارەی پرۆژەی (هەژماری من) بڵاوکردەوە و داوا دەکات، "بە زووترین کات" فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە بە پڕکراوەیی بگەڕێننەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردووەتەوە و تائێستا نەیانگەڕاندووەتەوە، بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە."
 
ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)یان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت: "پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) لەو بانکە حکومیەی فۆڕمەکەیان تێدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن."
 
تائێستا 720 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمارکردووە و 350 هەزار کارتیش دابەشکراون، زیاتر لە 550 ئامێری راکێشانی پارە ATMـیش لە 200 شوێن دانراون. 
 
وەزارەتی دارایی دەڵێت، زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆڕمی پڕۆژەی (هەژماری من)یان وەرگرتووە.
 
پڕۆژەی (هەژماری من) پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند حاجیێکی هەرێمی کوردستان.

حاجییانی هەرێمی کوردستان 2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەردەگرن

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حاجییان دەتوانن سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی 2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ هەر 100 دۆلارێک 132،000ـە.