رووداو دیجیتاڵ
زنجیرە بوومەلەرزەیەک بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری گەرمیان روویاندا، کە بەهێزترینیان 4.8 پلەی رێختەر بوو.
محه‌ممه‌د كه‌مال، پێشبینیكاری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان بە رووداوی گوت: 5 بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، كاژێر 03:14 خوله‌ك بووە به گوڕی 3.4 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 15 کیلۆمەتر و چه‌قەکەی گوندی قۆره‌توو بووه له رۆژهەڵاتی گه‌رمیان.
دواتر لە كاژێر 04:02 بوومەلەرزەیەکی دیکە به گوڕی 4.8 پلەی رێخته‌ر له قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە کە چه‌قه‌كه‌ی نێوان قه‌سری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری په‌روێزخان بووه لە نزیك گوندی دۆڵی به‌گزاده، ئەمە بەهێزترینیان بووە.
بە گوتەی محەممەد کەمال، بوومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌م پێی دەگوترێت پاشله‌رزه، له كاژێر 04:11 خوله‌ك روویداوه به گوڕی 3 پله‌ی رێخته‌ر، له قووڵایی 13 کیلۆمەتر، چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی قۆره‌توو و گوندی سه‌نگه‌ر بووه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌لار.
بوومه‌له‌رزه‌ی چواره‌م، له كاژێر 04:13 روویداوه به گوڕی 2.8 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 9 کیلۆمەتر، چه‌قه‌كه‌ی گوندی قۆره‌توو بووه.
بوومه‌له‌رزه‌ی پێنجه‌میان، لە كاژێر 05:7 خوله‌ك روویداوە به گوڕی 3.1 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 12 کیلۆمەتر کە چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی سه‌ید كه‌وه‌ن و گوندی قۆره‌توو بووه.
ئەمە لەکاتێکدایە کاژێر 06:53 خولەکی ئێوارەی 24ـی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای هەڵەبجەی هەژاند.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەوکاتە بە رووداوی گوت "بوومەلەرزەکە بە قووڵیی 5 کیلۆمەتر بووە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و تەنانەت بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش هەستیان پێنەکردووە."
بەپێی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە ساڵی 2024دا 231 بوومەلەرزە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە.
ساتی روودانی یەکێک لە بوومەلەرزەکان لە کەلار :
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ