کەشناسان پێشبینی شەپۆلی بارانبارین دەکەن؛ "15 بۆ 50 ملیمەتر دەبارێت"

26-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسان پێشبینی دەکەن، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە هەندێک شوێندا 50 ملیمتەر باران ببارێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ (شەممە، 26-10-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەفتەی داهاتوو لە 03ـی مانگی 11ـەوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەگوێرەی ناوچەکانیش لەنێوان 15 بۆ 50 ملیمەتر باران دەبارێت." 
 
بەگوتەی محەممەد کەمال، سه‌رچاوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ هه‌ردوو ده‌ریای سوور و نێوەڕاسته. دەشڵێت، "بارانبارین لەو شەپۆلەدا، پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت."
 
هەروەها شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرەتای مانگی داهاتوو بارانی باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە زۆرینەی ناوچەکان پەڵە دەدات".
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەیشەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 22 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 23 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 24 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 26 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە