رووداو-هەولێر
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونیدا لەو سزا و سودانەی كەوتوونەتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت، كە سەرجەم هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 26-9-2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لەو سزا و سوودانەی كەوتوونەتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵک و ماڵی دەوڵەت، كە خاوەندارییەتییەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێك لەماوەی 90 رۆژ تەواوی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت كە كەڵەكەبووە لەسەریان بیدەن.
بڕیارەکە سەرجەم هاونیشتمانیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە، كە ئەو سزا و سودانەی لە ساڵانی پێشوودا لەسەریان كەڵەكەبووە. هەروەها دوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە (90 رۆژ) لە رۆژی بەركاربوونی بڕیارەكەوە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری ناچاردەبن، بە گرتنەبەری سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەموو قەرزارانی موڵك و ماڵی دەوڵەت كە پابەندنەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ