هاونیشتمانییان گلەییان لە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەیە

28-08-2015
نەبەرد حوسێن
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئاگرکوژێنەوە
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە نێو ماڵ و باڵەخانە و هەندێکجار لە چیاکان روویانداوە، لە شوێنی هەر یەکێک لەو رووداوانەش تیمەکانی ئاگرکۆژینەوە بینراون.


بەڵام هێشتا گلەیی لە تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە دەکرێ کە وەک پێویست کۆنترۆڵی رووداوەکانی ئاگر ناکەن.

تیمی رووداو لەگەڵ تیمێکی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی رووداوێک دەرچوون، ئەو تیمە بە ئامێر و کەرەستەی سەرەتایی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکی گەورە دەدەن ، نەبوونی ئامێر و کەلوپەلی سەردەم بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر یەکێکە لەکێشە گەورەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان.

سیستەمی بەرگری شارستانی ئاگر کوژێنەوە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان گلەیی لەسەرە. چونکە وەک خۆیان دەڵین" دونیایەک پێداویستی و کیشەیان هەیە"

عەمید سۆران حەمزە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" ساڵانە لە چیاو دارستانە سرووشتیەکان ئاگر دەکەوێتەوە کەچی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەلیکۆپتەر بۆ کۆژاندوەی ئاگر نیە ".

عەمید سۆران حەمزە ئاماژەی بە پێداویستییەکانی دیکە کرد و گوتی:" چەندین پێداویستی دیکە هەیە وەک رۆبۆت ، خول و راهێنانی پێشکەوتوو لە دەرەوەی وڵات ،جلوبەرگ ، ماسک ، ئۆمبێلی پەیژە و ماددە بۆدەری تایبەت بەکوژناندنەوەی ئاگر، کە پێویستمانە و  نەبوون یاخود کەمی ئەو پێداوستیانە هۆکارن بۆ ئەوەی دەگوترێت ،خزمەتگوزاری بەرگری شارستانی وەک پێوست نیە".

رێبوارعەبدولمەجید راهێنەری ئاگر کوژێنەوە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:"هەمیشە بەشێک لە خەڵک گلەی ئەوە دەکەن تیمەکان بەرگری شارستانی زوو ناگەنە شوێنی رووداوە کە"

هاوکار نەبوونی خەڵک بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و کەمی پێداوستییەکانی تایبەت بەو خزمەتگوزارییە وایکردوە ، هەمیشە لە کاتی ئاگر کەوتنەوە لە چیاو دارستان و پاڵاوگەکان زۆرترین زەرەر و زیان بکەوێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە