گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دەڤەری بارزان لە وەرزی هاویندا لە شوێنی جیاجیای قەدپاڵی شاخەکان ئاو بۆ ئاسکە کێوییەکان دادەنرێت.
 
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دەڤەری بارزان گرنگیدانە بە سرووشت و ژینگەی ناوچەکە. لەو دەڤەرە کوشتن، راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە، بڕینەوەی دار و فڕێدانی پاشماوە قەدەخەیە و سزای لەسەرە؛ ئەمەش وای کردووە ئاسکە كێوییەكان نەترسن و بە ئازادی بچنە نێو گوند و شوێنە گشتییەکان و دیمەنێکی جوان بە سرووشتی دەڤەرەکە ببەخشن.