رووداو - شارەزوور
نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ رایدەگەیێنێت ''ئەمڕۆ لە بازاڕی ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا و بە ھۆیەوە گیانی لەدەستدا".
راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەھید رەئوف بەگ راگەیێندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە: ''کاژێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 26-5-2019 تەرمی ھاونیشتیمانییەکی 56 ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، کە ئاسەواری سێ گوللە بە سەرییەوە بووە".
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لەناو بازاڕای ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور روویداوە و دوای گەیاندنی تەرمەکەش بە نەخۆشخانەکە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ