رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ قوتابییەکی تەمەن 16 ساڵ لە بەردەرگای قوتابخانەیەکی گەڕەکی عەباسی لە زاخۆ بە چەقۆ کوژرا.
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هەرزەکار کە دراوسێی یەکدی بوونە، بەشەڕهاتوون، دواتر یەکێکیان چەقۆیەکی لە سینگی ئەوەی دیکە داوە و کوشتوویەتی.
پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، کوژراوەکە ناوی ئەحمەد راکانە و بە بنەچە خەڵکی شنگالە؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژەکە دەدەن.
ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، گەنجەکە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ