16 هەزار کەس لە نەینەوا دادەمەزرێنرێن و 25%یان کورد دەبن

26-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
16 هەزار دامەزراندن بە گرێبەست لە نەینەوا راگەیێنرا کە بە گوتەى ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگا، نزیکەى 25%ى پشکى کوردە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ى کانوونى دووەمى 2025، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا ناوى 16 هەزار کەسی راگەیاند کە بە شێوەى گرێبەست لەو پارێزگایە دادەمەزرێنرێن.
 
ئەو گرێبەستانە پشکى پارێزگاکە بووە لە دامەزراندنەکان کە لە یاسای بودجەى گشتى دیاریکراوە، کە بۆ هەموو عێراق 150 هەزار کەس بووە.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو دامەزراندنانە بە گوێرەى پشکى قەزا و ناحیەکان و ژمارەى دانیشتووان دابەشکراون و نزیکەى 25%یان بەر کورد کەوتووە کە لە قەزا و ناحیەکانى نەینەوان.
 
 بەوپێیە ئەو هاونیشتمانییە کوردانەى نەینەوا کە دادەمەزرێنرێن لەو 16 هەزار کەسە، نزیکەى چوار هەزاریان سەر بە  قەزاکانى شێخان، شنگال، مەخموور و ناحیەکانى دیبەگە و زیلکان و فایدەن.
 
محەممەد کاکەیی گوتى: "هەشت هەزار لەو کەسانە بۆ کەرتى پەروەردەیە، مووچەى مانگانەیان 300 هەزار دینارە و دواى سێ ساڵ دەکرێن بە فەرمانبەرى هەمیشەیی".
 
دابەشکاریى پشکى فەرمانگەکان لەو دامەزراندنانە بە گوێرەى پێویستییانە، بەڵام کەرتى تەندروستى ناگرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.