رووداو دیجیتاڵ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەیەکی سنووری زاخۆ، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو پێشمەرگەیە لە ئەرکی خۆی بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە و بە سووکی بریندار بووە. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا نازانن بۆمبی پێدا تەقیوەتەوە یان بەشێوەیەکی دیکە بووە.
ئەو پێشمەرگەیەی بریندار بووە ناوی جاسم محەممەد عەبدولقادر و تەمەنی 50 ساڵە. بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئەرک بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە.
بە ڤیدیۆ.. لە گوندێکی سنووری زاخۆ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە پێشمەرگەیەک بریندار دەبێت
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 26, 2025
فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە رووداوی گوت، ئەو پێشمەرگەیە لە ئەرکی خۆی بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە و بە سووکی بریندار بووە pic.twitter.com/q5Hn9kX0kJ
هێشتا نازانرێت تەقینەوەکە چۆن بووە. غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو دەڵێت، تەقینەوەکە کاژێر 12:30ـی ئەمڕۆ بووە و بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە پێی گوتووە، تەقینەوەکە لە نزیک بازگەی زڕێزەی پاسەوانی سنوور بووە، "شتێک کەوتووەتەخوارەوە و ئەوانیش نازانن گولـلە هاوەن بووە یان بۆمبی چێندراو".
پێشمەرگە بریندارەکە براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ. ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی گوت، تەندروستیی بریندارەکە "زۆر باشە" و یەک ساجمە لە پشتی بوو، بەڵام کاریگەری لەسەر برینی نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ