لە سلێمانی کچێک بە سەرپۆشەوە سەمای بالێ دەکات

27-01-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
 سێ ئاستی لەگەڵ گرووپەکەی تێپەڕاندووە
سێ ئاستی لەگەڵ گرووپەکەی تێپەڕاندووە
نیشانەکردن بالێ سەرپۆش سەما
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

ئەسما، تاکە سەماکاری نێو گرووپی لەیزینی بالێیە، کە جیاواز لەوانی دیکە دەردەکەویت و سەرپۆش لەسەر دەکات.


ئەسما کاتێک دەستی بە سەمای بالێ کرد، دەیویست ئەو کولتوورە بشکێنیت، کە وەک عەیبە بووەتە رێگر لەبەردەم حەز و خولیای تێکەڵبوون بە ئارەزووەکانی.

بالێ جۆرە سەمایەکە لە یەککاتدا، سەماکار تەوای جەستەی دەجوڵێنێ، هەر ئەو جوڵەیەش گەیەنەری پەیامە هونەرییەکەیە. رەنگە زەحمەتی ئەم هونەرە بۆ ئەسما لەوەدابێ کە کچێکە سەری داپۆشراوە و بە جەستە سەما دەکات.

ئەو کچە ئەوەندە حەزی لە سەمای بالێیە، بەجۆرێک سێ ئاستی لەگەڵ گرووپەکەی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدا تەنیا نۆ مانگە تێکەڵی ئەم گرووپە بووە.

گرووپی لەیزین ساڵی 2010 مۆڵەتی کارکردنی لە وەزارەتی رۆشنبیریی وەرگرت، لەو بەروارەوە بەشدارییان دەیان چالاکی هونەرییان لەسەر ئاستی شارەکانی کورستان و دەرەوە کردووە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە