پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیادکرا

25-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو 435 کەسی دیکە زیاد کرا.
 
رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت، "تیروپشک بۆ حاجیانی ساڵی داهاتوو لە هەولێر دەستیپێکردووە و بەردەوامە."
 
پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی رابردوودا 4 هەزار و 685 کەس بووە. بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف بە رووداوی گوت، "بۆ ساڵی داهاتوو پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان کراوە بە 5 هەزار و 120 کەس."
 
25ی مانگی رابردوو، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند، ئەم ساڵ هیچ ناوێکی نوێ بۆ چوونە حەج نانووسرێت.
 
16-12-2023 تیروپشک بۆ ئەو کەسانە کرا کە فۆرمی حەجیان پڕکردبووەوە، لەوانەش 65 هەزار و 195 کەس لە ساڵی 2017 و 56 هەزار و 669 کەسیش لە ساڵی 2023 کە داوایان بۆ چوونە حەج پێشکێش کردبوو. لە تیروپشکەکەدا ناوی 4174 کەس بۆ حەجی ساڵی 2024 دەرچوو.
 
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، تەواوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2023 و 2017 ناویان نووسیبوو، ناویان لە تیروپشکی حەجی 2025دا دەبێت. تەنیا لەو دوو ساڵەدا ناوی هاونیشتمانیان بۆ چوونە حەج نووسراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''