لە سلێمانی تەقە لە هاونیشتمانییەک دەکرێت

25-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی، هاونیشتمانییەک بریندار بوو.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو کەسەی بریندار کراوە دووکانی لە ژێر پردەکەی شەقامی مەولەوی هەیە و گولـلە بەر قاچی کەوتووە.
 
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، چەند شەوێک پێش ئێستا ئەو کەسەی ئەمڕۆ بریندار کراوە لەگەڵ کەسێکی دیکە لە نزیک شەقامی 60 مەتریی سلێمانی دەمەقاڵێیان هەبووە، ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا چوونەتە دووکانەکە و ئەو کەسەیان بریندار کردووە.
 
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، بریندارەکە تۆمەتبارەکان دەناسێتەوە و سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.
 
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی، "لەگەڵ ئاسایش سەرقاڵی گەڕانین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە نموونەییە و پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە: Reuters

لە بەریتانیا پەناخوازێکی کورد بەهۆی تاتووەکانییەوە مافی مانەوەی پێدەدرێت

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا مافی پەنابەرێتی پێدەدرێت، دوای ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی راگەیاند، ناتوانێت بگەڕێتەوە باشووری کوردستان، بەهۆی ئەوەی گوایە تاتووی لەسەر جەستەی کردووە و دەکرێت رووبەڕووی تووندتیژی ببێتەوە.