کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: 177 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە

25-08-2023
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 177 هەزار کەس تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە کە زۆرترینیان لە هەولێر بوون، پاشان سلێمانی و دواتر دهۆک.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 25ی ئابی 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو دوێنێ پێنجشەممە 177 هەزار و 229 کەس لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، 26821 گەنج کە لەدایکبووی ساڵی 2005ن ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمارکردووە.
 
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
پارێزگای هەولێر: 72 هەزار و 502 کەس تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە؛ 10 هەزار و 398 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمارکردووە.
 
پارێزگای سلێمانی: 71 هەزار و 557 کەس تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە؛ 10 هەزار و 45 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمارکردووە.
 
پارێزگای دهۆک: 33 هەزار و 170 کەس تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە؛6 هەزار و 378 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمارکردووە.
 
زۆرترین دەنگدەر لە پارێزگای سلێمانییە:
 
لە پارێزگای هەولێر 53 ناوەندى تۆمارکردن هەیە؛ ژمارەى دەنگدەرانى یەک ملیۆن و 312 هەزار و 601 کەسە.
 
لە پارێزگاى سلێمانى 79 ناوەندى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران هەیە و ژمارەى دەنگدەرانى یەک ملیۆن و 441 هەزار و 855 کەسە.
 
لە پارێزگاى دهۆک 41 ناوەندی ناو تۆمارکردن هەن و ژمارەى دەنگدەرانى ئەو پارێزگایە 878 هەزار و 110 کەسە.
 
بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی عێراقەوە بەڕێوەببرێت، تاوەکو ئێستا هەڵەبجە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەکو پارێزگا نەناسێندراوە و لە ئامارەکاندا لەنێو پارێزگای سلێمانیدا هەژمارکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوی گلدراوە لە بەنداوی بۆکان سێ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە.

ئاستی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی بۆکان کەمی کردووە

ئەم ساڵ دۆخی بەنداوی بۆکان بەراورد بە پار باش نییە؛ بە گوتەی بەرپرسانی خۆجێیی، بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکە سێ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە.