دەستەی مافی مرۆڤ: 67 منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکان دەمێننەوە

25-07-2023
سیروان عەباس
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 67 منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زیندانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و گوتیشی "317 ئافرەت لە زیندانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان حوکمدراون یان راگیراون".
 
رۆژی سێشەممە، 25-07-2023 تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 67 منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زیندانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، کە 30 منداڵی کوڕ و 37ی کچن، لە هەولێر 19 منداڵی کوڕ و 27ی کچ، سلێمانی دوو منداڵی کوڕ، دهۆک نۆ منداڵی کچ و 10 منداڵی کوڕ.
 
بەپێی ئاماری فەرمانگەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، 317 ئافرەت لە زیندانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان حوکمدراون یان راگیراون، بەمشێوەیە:-
 
هەولێر: 152 راگیراو و 51 سزادراو
سلێمانی: 44 سزادراو
دهۆک: 37 سزادراو و 23 راگیراو
 
خوار 18 ساڵانیش کە لە زیندانەکانی نەوجەوانان دەمێننەوە:
هەولێر: 11 راگیراو
سلێمانی: هەشت راگیراو و یەک حوکمدراو
دهۆک، یەک راگیراو
 
گەنجانی پێگەیشتوو 19-22 ساڵ:
هەولێر: یەک حوکمدراو و 11 راگیراو
سلێمانی: یەک حوکمدراو
دهۆک: سێ حوکمدراو و پێنج راگیراو
 
تاڤگە عومەر گوتی: "زۆربەی ئافرەتە زیندانیکراوەکان، بە تاوانی مادەی هۆشبەر، خیانەتی هاوسەرگیری، کوشتن و لەشفرۆشییە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، دەستەی سەربەخۆ داوای لە وەزارەتی کار کردووە چارەسەرێک بۆ گرفتی ئەو منداڵانە بدۆزنەوە کە بە ناچاری لەگەڵ دایکیان لە زیندانن و گوتیشی: "بڕیاربوو ئەوانەی تا چوار ساڵانن لەگەڵ دایکیان بن، لەوانە گەوەرتر شوێنێکی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە، بەڵام ئەمە کات و پاڵپشتی دارایی زۆری پێویستە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.