لە هەولێر دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن کرایەوە

25-07-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
 دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن
دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێشانگەی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر کرایەوە، 122 دامەزراوە و ناوەندی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە، پەیمانگە و زانکۆ بەشدارییان تێدا کردووە.
 
حەسەن سامی، بەڕێوەبەری کارگێریی سەنتەری پێشانگەی هەولێر دەڵێت، "ئامانجمان لەم پێشانگەیەدا بواردانە بە قوتابی بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی باشتری خوێندن. هەروەها بۆ ئەو قوتابییانەی دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن، لە نزیکەوە لەگەڵ زانکۆکان تاوتوێیان دەکات."
 
زانکۆکان لە 11 وڵاتەوە بەشداریی پێشانگەکەن، رەخساندنی زیاتری هەلی خوێندن، ئامانجی زانکۆ بەشداربووەکانە. ئیریسیا دانا، پێشانگەکەی بە دەرفەت زانیوە، دوای تەواوکردنی قۆناخی ئامادەیی، دەیەوێت لە یەکێک لە زانکۆکاندا درێژە بە خوێندن بدات.
 
ئیریسیا دانا، خوێندکار گوتی، "هاتووم بۆ ئێرە بۆ دەرفەتێکی خوێندن و داهاتوو بۆ خۆم دابین بکەم و بڕوانامەیێک بە دەست بێنم و شانازی پێوەبکەم، دەمەوێ دایک و باوکیشم سەربەرز بکەم. خودا ئەو نمرەیەی پێداوم کە بەو ئامانجە بگەم."
 
بە دروشمی پەروەردە بۆ هەمووانە، یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەییش لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پێشانگەکەدا بەڕێوەچوو، ئامانجی کۆڕبەندەکەیە پەرەی زیاتر بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بدات.
 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد، "راهێنانی مامۆستایان و خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی بابەتی 'نەوی زێت و نەوەی ئەلفا' کە جیلێکی دیجیتاڵین و لەگەڵ سەردەمی دیجیتاڵدان، هاتووم و پانێڵی یەکەمیش باس لەوە دەکات کە چۆن سیستمەکە لەگەڵ ئەوان بگونجێنین."
 
پێشانگەکە رۆژانە لە کاژێر 10ی بەیانی تاوەکو کاژێر 4ی ئێوارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.