گالەری


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە دروشمی "پەروەردە بۆ هەمووانە" بەسترا.
 
سەرۆک بارزانی داوای لە دوو کچە شەهید کرد پێشانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن بکەنەوە. 
 
لە کۆڕبەندەکەدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، 152 هەزار ئاوارەی نێوخۆی عێراق و 60 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و پێداچوونەوەیان بۆ 40 کتێبی پڕۆگرامی خوێندن کردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا 82 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و هەزار و 503 قوتابخانەی دیکە نۆژەن کراونەتەوە. ئالان حەمەسەعید دەڵێت، "دەیان قوتابخانە لەژێر کارکردندان و تاوەکو شەش مانگی دیکە ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی قوتابی، هاوکات 452 ژوور دروستکراون لە چوارچێوەی سیاسەتی فراوانکردنی قوتابخانەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی".