لە شەمزینان شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا

25-06-2016
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن پەكەكە سوپای توركیا
A+ A-

رووداو - ئامەد

رۆژی شەممە 25/6/2016، لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باكووری كوردستان، لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی توركیا.

لە شەمزینانی باكووری كوردستان شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و هێزەكانی پاراستنی گەل HPG روویدا. سەرچاوەكانی هەواڵی نزیك لە پەكەكە، بڵاویانكردەوە هێرشەكە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی پاراستنی گەل HPG، باڵی سەربازی پەكەكە ئەنجامدراوە. بەم هۆیەش شەڕ و پێكدادان روویداوە.

بەپێی زانیارییەكان، شەڕەكە لەنێوان گوندەكانی دۆلا تویێ و هاڕوون لە شارۆچكەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ روویداوە. هێزە سەربازییەكانی توركیاش ناوچەكانی دەوروبەری خۆیان تۆپبارانكردووە. سەبارەت بە زیانەكانی هێرشكەش هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە