گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم رۆژی یەکەم هەفتە نمایشی جلوبەرگ لە سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕیارە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت. هەفتە نمایشەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداوە و لە کاژێر 16:00 تاوەکو 18 دەبێت.
 
40 نمایشکار، کە 20 کوڕ و 20 کچن لەگەڵ 30 دیزاینەرى کورد لە هەفتە نمایشەکە بەشدارن، هەر رۆژەى بەرهەمى 10 دیزاینەر پێشاندەدرێن.
 
بڕیار وابوو ساڵى رابردوو ئەو "یەکەم هەفتە نمایشە" بەڕێوەببرێت، بەڵام کۆرۆنا و لێکەوتەکەى ئەو رێوڕەسمەی راگرت، پرۆژەکە بەناوى سلێمانییەوەیە، بەڵام بەشداربووان لە زۆربەى شارەکانى دیکەى کوردستانەوە بەشدارییان کردووە.