بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا

24-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک روویدا.
 
حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گوڕی بوومەلەرزەکە 2.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر".
 
حەمید حەسەن گوتی، قووڵیی بوومەلەرزەکە 39 کیلۆمەتر بووە؛ بۆیە هەستپێکردنی لەلایەن هاونیشتمانیانەوە کەم بووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە کەشناسیی دهۆک، ئەو سنوورەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە ناوچەیەکە هێڵی بوومەلەرزە تێیدا چالاکە.
 
هەر لە پارێزگای دهۆک و 15ـی ئەم مانگە، لە سنووری قەزای ئاکرێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی سێ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''