رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی چوارشەممە تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی رێوڕەسمی حەجی ساڵی 2025 لە هەولێر بکرێت.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 24-09-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تیروپشکەکە کاژێر 10:00ـی بەیانی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر ناویان نووسیوە.
25ی مانگی رابردوو، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند، ئەم ساڵ هیچ ناوێکی نوێ بۆ چوونە حەج نانووسرێت.
16-12-2023 تیروپشک بۆ ئەو کەسانە کرا کە فۆرمی حەجیان پڕکردبووەوە، لەوانەش 65 هەزار و 195 کەس لە ساڵی 2017 و 56 هەزار و 669 کەسیش لە ساڵی 2023 کە داوایان بۆ چوونە حەج پێشکێش کردبوو. لە تیروپشکەکەدا ناوی 4174 کەس بۆ حەجی ساڵی 2024 دەرچوو.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، تەواوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2023 و 2017 ناویان نووسیبوو، ناویان لە تیروپشکی حەجی 2025دا دەبێت. تەنیا لەو دوو ساڵەدا ناوی هاونیشتمانیان بۆ چوونە حەج نووسراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ