گەنجێک لەکاتی خۆهەڵدانە نێو گۆمێکی دینارتە سەری بەر بەرد دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

24-08-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 
رووداو - دینارتە

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئاب، گەنجێک لە گوندی گربیش سەر بە ناحیەی دینارتە لەکاتێکدا خۆی هەڵداوەتە نێو گۆمێکی ئاو، سەری بەر بەردێک کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
 
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 24 ساڵە و ناوی ئەزوەر کەمالە، لەکاتی مەلەکردن خۆی هەڵداوەتە نێو گۆمێکی ئاو، سەری بەر بەردێک کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمی گەنجەکە رەوانەی دادپزیشکیی ئاکرێ کراوە.
 
 
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا ئەمە سێیەم کەسە لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی مەلەکردنەوە گیان لەدەستدەدات؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆش دوو کچ لە کۆمەڵگەی خەلیلکان سەر بە ناحیەی گردەسێن لە رووباری خازردا بە خنکاوی تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە