رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوت: "لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بره‌ودان به هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، کو‌لتوور، پەروەردە و پاراستنی کەلەپووردا، تاوتوێ کران و جه‌ختیان له بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "ستایش و پێزانینی هه‌رێمی کوردستانی بۆ رۆڵی ئەرێنیی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پشتگیریی بەردەوامی بۆ پێشمەرگە و پرۆگرامەکانی گەشەپێدان دەربڕی، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە."
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی "به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی سەقامگیری و پێشکه‌وتنی لە هه‌رێمی کوردستان کرد و خواستی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه."
دۆخی ناوچه‌که و دوایین پێشهاته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ