رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق رایگەیاند، 22 کەسیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەستگیر کردووە کە ویستوویانە بە نایاسایی سنوور ببەزێنن.
ئەو فەرماندەییە لە راگەیێنراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ى نیسانى 2025 بڵاوی کردووەتەوە، دەستگیرکردنى ئەو 22 کەسەى راگەیاندووە.
بەگوێرەى راگەیێنراوەکە، ئەو 22 کەسە خەڵى وڵاتانى ئاسیان و لەلایەن فەوجى سێى لیواى سنوورى سێى ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور دەستگیر کراون.
فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى ئاماژەى بەوەداوە کە رێوشوێنى یاسایی لەدژی ئەو کەسانە گیراوەتەبەر.
بە گوێرەى یاسا کارپێکراوەکانى عێراق، ئەو کەسانەى بەشێوەیەکى نایاسایی سنوور دەبەزێنن، رادەستى وڵاتەکانیان دەکرێنەوە یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەى کە لێوەى دزەیان کردووەتە سنوورى عێراقەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ