گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
هەموو ساڵێك لە ئێوارەی 24ی مانگی ئادار رێوڕەسمی نەهیرا لەلایەن کریستیانەکانەوە بەڕێوەدەچێت. رێوڕەسمەکە بریتییە لە نوێژ و نزا و دواتر هەڵکردنی مۆم، پاشان ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە لە دەرگایەکی داخراو دەدەن، وەک هێمایەک بەوەی گوناهبارن و لە دەرگای رەحمەتی خودا دەدەن.
 
نەهیرا لەسەر دەقێکی ئینجیل هاتووە، کە باس لە ژنە دانا و گەمژەکان دەکات، بۆئەوەی پەیڕەوانی لەکاتی رۆژوو گرتنیان بزانن گەیشتوونەتە چ ئاستێک.
 
نەهیرا وشەیەکی سریانییە و چەند مانایەک لەخۆدەگرێت: لێدان و دەنگی دەرگا، دانپێدانانی گوناهبار کە خۆی دەزانێت گوناهبارە، سەرەڕای گوناهەکەی گوناهبار دڵنیایە کە دەرگای خۆشەویستیی خودا بێکۆتایە و دەکرێتەوە؛ هەروەها رەحمەت و بەزەیی خودا لەسەر بەندەکانی.