هاتووچۆی سلێمانی: لەمەودوا تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

24-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ لەمەودوا تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت. ئەفسەرێکیش دەڵێت، ئەوانەی کارتی نیشتمانییان تەواو نەبووە، دەتوانن 'سورەت قەید - تۆماری خێزانی' ببەن.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 24-02-2025) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراویکدا رایگەیاند، "بۆ لەمەودوا چیدیکە لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیمان، ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ رەگەزنامەی باری شارستانی کاری پێ ناکرێت، تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت."
 
عەقید سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بڕیاری راگرتنی کارکردن بە رەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی، بە فەرمانێکی پشێووی سەروو خۆمانە و لەمەودوا تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت." 
 
عەقید سامان گوتی، هەرکەسێک کارتی نیشتمانیی تەواو نەبووە و مامەڵەکەی کردووە، دەتوانێت سوورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ببات بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی رووداوەکە.

دوو هاوژین لە کەرکووک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێک لە کاتی بووکگواستنەوەدا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و ئاگری گرت، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.