عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

24-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە نوێژی بەیانی لە دەرەوەی شاری مەدینەی سعودیە کۆچی دوایی کردووە.

رۆژی دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو عومرەکارە شەش رۆژ لە مەککە و چوار رۆژ لە مەدینە بووە، عومرەی کردووە لە رێگەی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دەرەوەی مەدینە لە نوێژی بەیانی گیانی لەدەستدا."
 
عومرەکارەکە ناوی هەینی شێخ محەممەد باپیرە، لە دایکبووی ساڵی 1967ـە و خەڵکی هەولێرە.
 
نەبەز ئیسماعیل گوتی: "عومرەکارەکە بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە."
 
زۆربەی ئەوانەی لە کاتی عومرە و حەج دەمرن، هەر لە گۆرستانەکانی سعودیە دەنێژرێن، بەڵام. بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر گوتی، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەرمی عومرەکارەکە دەهێندرێتەوە و لە هەرێمی کوردستان بە خاکدەسپێردرێت."
 
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە شەش عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی عێراق: سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت. کەشناسی هەرێمی کوردستانیش پێشبینی بارانبارین دەکات.