رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، پۆلیسی ئاکرێ لە گوندی نیاوک سەر بە ناحیەی گردەسێن بەتۆمەتی "جنێودان لە تیکتۆک" کەسێکی دەستگیرکرد.
عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵە و لە لایڤی تیکتۆکدا جنێو یان قسەی نەشیاوی بە کەسێکی دیکە داوە.
گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ گوتیشی، ئەو کەسەی جنێوی پێدراوە سکاڵای لەلای ئەوان تۆمارکردووە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی بەندی 2 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 دەستگیریان کردووە و دواتر دانی بە تۆمەتەکانی سەریدا ناوە.
لە هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیان بەشێوەیەکی بەرفراوان تیکتۆک بەکاردەهێنن و بەشێک لە گەنجەکان لایڤ دەکەنەوە بۆ بەدەستخستنی خاڵ و پەیداکردنی پارە لەو رێگەیەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ