وەزارەتی ناوخۆ: لەلایەن پەکەکەوە بە مووشەک هێرش کرایە سەر هێزێکی زێرەڤانی

24-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەکەکە وەزارەتی ناوخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "چەکدارانی سەر بە پەکەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە دەیان کیلۆمەتر لە دوور سنووری تورکیا و لە دەڤەری ئامێدییەوە، زێدەڕۆییان بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی کردووە و بە مووشەک هێرشیان کردووە."
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، "چەکدارانی سەر بە پەکەکە'' لە هێرشەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-1-2024)ـیاندا بەبێ رێزگرتن لە دامودەزگا فەرمی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان "زێدەڕۆییان بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی کردووە و دواتر بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هەمان بازگە، هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە پێگەکانی خۆیانەوە بەرگرییان لە خۆیان کردووە."
 
میدیاکانی سەر بە پەکەکە ئەمڕۆ رایانگەیاند "لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە لە دەڤەری ئامێدی هێرش کراوەتە سەر پەکەکە"، لەبەرامبەردا وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ "ئەمە هەوڵێکی چەواشەکارانەیە."
 
وەزارەتەکە لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ "ئەم هەوڵەی چەکدارانی پەکەکە لە چوارچێوەی ئەو هێرش و کردارە تێکدەرانەیە کە بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم ئەنجام دەدرێت و بە داخەوە ئەوان بوونەتە بەشێک لە پیلانە ناوچەییەکان دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان.".
 
هەروەک لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە "هەرێمی کوردستان نابێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێیە ناوچەییەکان و پاڵپشتی هەموو هەوڵ و رێکارێکی ئاشتییانەش دەبین لەپێناو چارەسەریی کێشەکان و جێگیرکردنی ئاشتی و ئارامی، بەڵام مافی بەرگریکردن بۆ هێزەکانمان پارێزراوە و، بەتوندی دژی هەر هەوڵێک دەوەستین، کە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا فەرمییەکانی بکاتە ئامانج."
 
فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکەیان لە سنووری ئامێدی کردە ئامانج 
 
ئەو دۆخە گرژ و ئاڵۆزە لەکاتێکدایە، لەسەر رێگەی گوندی سپیندار نزیک گوندی سەرگەلی لە قەزای ئامێدی، ئەم شەو فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکەیان کردە ئامانج.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی رووداو لەو ناوچەیە، بۆردوومانەکە کاژێر 09:00ـی ئەم شەو (چوارشەممە، 24-1-2024) بووە، دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە کراونەتە ئامانج و هیچ زیانێک بە خەڵکی سڤیل نەکەوتووە، تائێستاش زیانەکانی پەکەکە نەزانراوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".