شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێر پێشوازییان لێکرا، ئەمەش دوای ئەوەی جامی کەنداو 25یان بەدەستهێنا.
یاریزانان بە گوڵە نێرگز لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازییان لێکرا. سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و پارێزگاری بەسرە یاوەری یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقن بۆ هەولێر.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق بکات.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە جامی کەنداو 25 کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، بووە یەکەم، ئەوەش دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عەممان لە یاریی کۆتاییدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ.
رۆژی هەینی هەڵبژاردەکە گەیشتنە بەغدا و رۆژی شەممەش لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازییان لێکرا.