گالەری

 
لە هەولێر بە بەشداریی 170 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەکی پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ خواردەمەنی و کشتوکاڵ کرایەوە و تێیدا چەندین بەرهەمی خواردەمەنی و ئامێر نمایشکرا بوون.
 
ئەمساڵ ئەمە پێنجەم پێشانگەیە لە هەولێر دەکرێتەوە.
 
نازم غیاب، خاوەنی کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە یەکەم کۆمپانیا لەسەر ئاستی عێراقین کە قەفەسی بەرهەمهێنانی هێلکە دروستدەکەین و پێشوازییەکی باشی لێدەکرێت، خواست لەسەر کارگەی ئێمە زۆرە".