کۆمیسیۆن دوو بەربژێر و لیستێکى سزا دا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو بەربژێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەر یەکەیان بە یەک ملیۆن دینار و لیستێکیش بە 500 هەزار دینار، بەهۆى پێشێلکردنى رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن، لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە سزادران. 
 
رۆژی 23ـی تشرینى یەکەمی 2024 ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان چەند بڕیارێکى لەبارەى ئەو سکاڵایانەوە دەرکرد، کە لە ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکێشکراون.
 
کۆمیسیۆن، لیستى نەوەى نوێی بە 500 هەزار دینار پێبژاردن سزاداوە، بەهۆى پێشێلکردنى مادەى دوو لە رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن کە تایبەتە بە دەستپێکردنى بانگەشەى پێشوەختى هەڵبژاردن. 
 
بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 25ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و، لە 15ـی تشرینى یەکەمی 2024 کۆتایی هات. 
  
ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بڕیاری دا، رامى نووری، بەربژێرى کۆتاى کریستیان لە بازنەى هەولێر بە یەک ملیۆن دینارى پێبژاردن سزا بدرێت بەهۆى پێشێلکردنى رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە. 
 
رامى نووری لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان 3210 دەنگى بەدەستهێنا و کورسی کۆتای کریستیانەکانى لە بازنەى هەولێر بەدەستهێنا. 
 
یەکێک لە بڕیارەکانى دیکەى کۆمیسیۆن سزادانى باخان ئازاد، بەربژێرى پارتى دیموکراتی کوردستان بوو لە بازنەى سلێمانی بە بڕى یەک ملیۆن دینار پێبژاردن، ئەویش بەهۆى پێشێلکردنى رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

فەرمانگەی هەڵبژاردنی عێراق بۆ رووداو: ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە

سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت و بە رووداوی گوت، "هەر کەسێک بانگەشەی ساختەکاری دەکات، دەبێ بیسەلمێنێت".