لە گوندێكی لەیلان شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش روویدا

23-10-2016
کارزان رەسوڵ
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - هەولێر

چوار چەکداری داعش لە گوندی عەبادەی سەر بە شارۆچکەی لەیلان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکیش رایگەیاند، سێ چەکداریان خۆیان تەقاندووەتەوە و چەکدارێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیيەکانی کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لە گوندی عەبادانی سەر بە شارۆچکەی لەیلانی پارێزگای کەرکووک چوار چەکداری داعش رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە".

سەرحەد قادر گوتیشی "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا سێ چەکدار خۆیان تەقاندووەتەوە و چەکدارێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە