رووداو- هەولێر
نەشئەت غەفور سەعید سەرۆكی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2015 لە گۆرەپانی عەرەفە کۆچی دواییکرد.
خالید حەسەن کە ئەندامی ئەم ناوەندەیە و نزیکە لەگەڵ نەشئەت غەفور بە(تۆری میدیایی رووداو)ی راگەیاند " مامۆستا رۆژی 11-9-2015 لە کوردستانەوە بەرەو وڵاتی سعودییە بەرێکەوتووە و جگە لەوەی بۆ مەراسیمی حەج چووە، لەوێش بەشداریکردووە لە کۆنگرەی ئیعجازی زانستی قورئان و سوننەت لە مەککە، بریارە نەشئەت غەفور هەر لەوێش بەخاک بسپێردریت."
نه‌شئه‌ت غه‌فور سه‌عید ساڵی 1935 لە دایکبووە و كەساییەتیەكی ناسراوی زانستی و خاوەن ئەزموونە، پاش ئەوەی كە لەگەڵ چەند مامۆستا‌و پسپۆڕ‌و زانستمەندی دیکەدا ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا کە ناوه‌ندێكی زانستیی سه‌ربه‌خۆیه، لە ساڵی 2000 راگەیاند و نەشئەت غەفور وەک سەرۆكی ناوەندەکە هەڵبژێردرا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری كه‌ركووك ته‌واوكردووه. پاش به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی لە ساڵی 1958دا وه‌ك مامۆستا له قوتابخانه‌ی موسته‌نسریه له كه‌ركووك دامه‌زراوه . دواتر له به‌شی جوگرافیای كۆلیژی په‌روه‌رده وه‌رگیراوه‌و ساڵی 1962 به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌و به‌شه ده‌رچووه.
له رووی ئیدارییه‌وه ئه‌م پۆستانه‌ی وه‌رگرتووه:
1- ساڵی 1962دا بووته به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ناسرییه و پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندیی مامۆستایانی ئێواران له ناسرییه. دواتر تاوەکو ساڵی 1966 بووه‌ته‌وه مامۆستا له ناوه‌ندیی (الجمهوریه).
2- ساڵی 1966مامۆستابووه له دواناوه‌ندیی هاشمییه له شاری بابل و ساڵی 1967 بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌مان خوێندنگه.
3- ساڵی 1971 بووهبهجێگری به‌ڕێوه‌به‌ر له دواناوه‌ندیی 17ی تهمموز له شاری حله و پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی (الرسالة)ی ئێواران له ساڵی 1975- 1978دا.
4- دواتر گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندیی (الجمهورية)ىكوڕان، له‌ساڵی 1978دا تا 1981،ئیتر له‌وساڵه‌دا به‌ڕێوه‌بردنی ئاماده‌یی سلێمانی كوڕانی گرته‌ده‌ست تا ساڵی 1983.
5- له‌ساڵی 1983دا وه‌ك پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌یی و ئیداریی و سه‌رۆكی په‌روه‌رده‌یی له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیداو هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی پسپۆڕ ، وه‌ك كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌و تۆمارگه‌ی كه‌سایه‌تی كاریكردووه.
6- ساڵی 1989 وه‌ك پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی یه‌كه‌م له شاری سلێمانی هه‌ڵبژێردراوه.
7- ساڵی 1991- 1993 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كاری كردووه، به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و كاته‌وه، كه یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای حیزبایه‌تی دابه‌شده‌كران، بۆیه جارێكی دیکە گه‌ڕایه‌وه بۆ كاری پێشووی وه‌ك پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی یه‌كه‌م له سلێمانی و هه‌روه‌ها له په‌یمانگای په‌روه‌رده‌یی له سلێمانی، وه‌ك مامۆستای خوله په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رده‌وام بوو تا له‌ساڵی 2006دا خانه‌نشین كراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ