ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیتاڵیا لە سنووری دهۆک وەرگەڕا

23-08-2024
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دیمەنێکی رووداوەکە
دیمەنێکی رووداوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، هەمەرێکی ئیتاڵی لە نزیک کۆمەڵگای چڕەی سەر بە ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان وەرگەڕا و بەپێی زانیارییەکان، تەنیا زیانی مادی هەبووە.
 
قەزای شێخان دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک.
 
مەهران نێروەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 1:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیتاڵیا لە جۆری هەمەر لە سەر رێگای سەرەکی دهۆک بۆ هەولێر لە نزیک کۆمەڵگای چڕە وەرگەڕا.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک چوار سەرباز لەنێو هەمەرەکە بوون و هەموویان سەلامەتن، تەنیا زیانی مادی بەر هەمەرەکە کەوتووە.
 
مەهران نێروەیی گوتیشی، "هەمەرەکە خۆی وەرگەڕاوە و بەرکەوتنی لەگەڵ هیچ ئۆتۆمبێلێکی دیکە نەبووە و هیچ سکاڵایەکمان لەسەر رووداوەکە پێنەگەیشتووە".

 

 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، "دوو هێلیکۆپتەری سەربازی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەربازەکانیان بەرەو هەولێر گواستووەتەوە".
 
کاروانە سەربازییەکەی ئیتاڵیا لە هەولێرەوە بەڕێکەوتووە و نازانرێت بەرەو کوێ بەرێگەوە بووە کە تووشی رووداوە هاتووچۆکە بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە