دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی هاونیشتمانییەک لە زێی بچووک دۆزرایەوە

23-06-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ کە لە رۆژی دووشەممەوە لە ئاوی دووبز ون ببوو، ئەمڕۆ لە زێی گەورە دۆزرایەوە. پۆلیسی دوبز دەڵێت، تەرمەکەی شێوێندراوە.
 
ئەو گەنجە ناوی کاروان وەلییە، تەمەنی 33 ساڵ بووە و باوکی چوار منداڵە، پێشتر کەسوکارەکەی بە رووداویان گوتبوو کە بۆ مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی چووەتە ئاوی دووبزەوە و لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 19-6-2023ـەوە دیارنەماوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 23-06-2023، دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانی، پۆلیسی دوبز دۆزینەوەی تەرمەکەی راگەیاند و گوتی، تەرمی شێوێندراوە.
 
پێشتر سیما فاخر، ئامۆزای کاروان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، کاروان لەگەڵ هاوڕێیەکی کە بەیەکەوە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کاردەکەن، بۆ مەلەکردن چووبوونە ئاوی دووبزەوە، بەڵام هاوڕێکەی 20 خولەکێک ئاگای لێنەماوە و ئیدی دیار نەماوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەسانە یەک بەدوای یەکدا چوونەتە نێو بیرەکە بۆ رزگارکردنی یەکدی و خنکاون

لە لوڕستان 8 کەس لە بیرێکدا خنکان

لە سنووری شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان، 8 کەس کە بۆ دەرهێنانەوەی یەکدی چوونە نێو بیرێکی کشتوکاڵی، گیانیان لەدەستدا. قایمقامی شارەکە دەڵێت، سەرجەمیان کەسوکاری یەکدین